تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات پارێزگاری لە کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییەکانیان بکەن و ڕایدەگەیەنێت لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/٢٠ وادەی دووبارە دەرهێنانەوەی کارت لە کاتی ونبوونیدا دەستپێدەکات.

بۆ دەرهێنانی کارتێکی نوێ لە دوای ئەو وادەیە، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بكرێن:

  • ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ: ئامادەبوونی کەسی یەکەمی خاوەنی کارتەکە بە خۆی.
  • بەڵگەی پۆلیس: هێنانی نامەی ونبوون (مفقودات) لە بەشی پۆلیسی ونبووەکان.
  • بەڵگەنامە ڕەسەنەکان: پێشکەشکردنی ئەسڵیی کارتی نیشتمانی و ئەسڵیی فۆرمی خۆراک.
Exit mobile version