تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

زیاتر لە 2300 گوڵ لە دوورگەی ناوەندی شەقامی هەولێر – موسڵ چێنرا.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، رایگەیاند: بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر،  دەستکرا بە چاندنی زیاتر لە 2300 گوڵ لە جۆری قەدیفە و ڕۆزماری لە دوورگەی ناوەندی شەقامی سەرەکی هەولێر – موسڵ.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، ئەو هەڵمەتە بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕازاندنەوەی شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێرە.

Exit mobile version