تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ
پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەدانی و فراوانکردنی تۆڕی ڕێگەوبانەکان، سەرۆکایەتیی
شارەوانیی هەولێر کارکردنی لە پڕۆژەیەکی نوێی شەقامسازی دەستپێکرد.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری بە درێژیی (٨٧٠) مەتر. ئەم
ڕێگەیە وەک دەمارێکی گرنگی هاتووچۆ، پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (زین ستی) بە شەقامی ٦٠
مەتریی نێوان ڕێگای سەرەکیی پیرمام و ڕێگای بەحرکە دەبەستێتەوە.

ئامانج لەم پڕۆژەیە، کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕەخساندنی ئاسانکاریی زیاترە بۆ
هاتووچۆی هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی
(٤،٤١٤،٥٥٠،٠٠٠) چوار ملیار و چوارسەد و چواردە ملیۆن و پێنجسەد و
پەنجا هەزار دینار وەک تێچووی پڕۆژەکە تەرخان کراوە.

ئێستا تیمەکانی شارەوانی بە چڕی کارەکانیان بەردەوامە، تاوەکو لە کورتترین ماوەدا
پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت دانیشتووانی پایتەخت.

سەرچاوە: ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

Exit mobile version