ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێکی بیناکە، مۆزەخانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ هەفتە بە ڕووی خەلکیدا دادەخرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممه، ٩ی ١٠ی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بلاویکردەوە بەهۆکاری نۆژەنکردنەوەی بەشێکی بینای مۆزەخانەی هەولێر بۆ ماوەیەک مۆزەخانەکە بە ڕووی سەردانیکەراندا دادەخرێت.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە ئاگاداری تەواوی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و گروپه گەشتیارییەکان و میوانانی ناوخۆ دەکەینەوە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە بینای مۆزەخانە، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە رێکەوتی (١٢ی ١٠ی ٢٠٢٥ تاوەکو ٢ی ١١ی ٢٠٢٥) بەداوای لێبوردنەوە پێشوازی له سەردانیکاران ناکرێت. بەدڵنیاییەوە لەگەڵ تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە، دەرگای مۆزەخانە بە ڕووی سەردانیکاراندا دەکرێتەوە.