هەولێر، هەرێمی کوردستان (ئەربیل لایف):دوای ساڵێک لە خزمەتکردن بە وەکالەت، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانیناحکومی هەرێمی کوردستان، ئەرکی خۆی وەک سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥ کۆتاییپێهێنا.
فەلاح حەسەن کە لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەستبەکاربوو، ئاماژەی بەوەدا کە شانازییەکی گەورە بووە بۆی کە خزمەتی قەڵای پایتەخت بکات و هیوادارە لە ماوەی کارکردنیدا توانیبێتی خزمەتێکی بەرچاو بە شار و وڵاتەکەی بگەیەنێت.
لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، فەلاح حەسەن چەندین کاری گرنگی ئەنجامداوە، بەتایبەتی لە بواری ڕووناککردنەوە و جوانکردنی شەوەکانیقەڵا، بەجۆرێک کە سیمای شەوانی ناو شاری هەولێر جوانتر بکات، ئیستاش قەڵاکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت.
لەکۆتاییدا، سوپاسی هەموولایەکی کرد و بەخێرهاتنی سەرۆکی نوێی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنیبۆ خواست، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمیشە پاڵپشتی دەبێت بۆ پێشخستنی قەڵای مێژوویی هەولێر.