تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەولێر، “ئەربیل لایف – ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پ.د. کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، پێشوازی لە سێ قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری کرد کە بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندندا (Exchange Program) ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا بکرێن.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە “ئەربیل لایف”ی ڕاگەیاند، “سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لەو قوتابییانە کرد کە بۆ ماوەی شەش مانگ لە زانکۆی HKA لە ئەڵمانیا درێژە بە خوێندن دەدەن.”

لەم دیدارەدا، سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و ئامادەیی تەواوی زانکۆی بۆ هەر جۆرە پاڵپشتییەک دەربڕی. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم قوتابییانە نوێنەرایەتی زانکۆی سەلاحەدین و هەرێمی کوردستان دەکەن و دەبێت لەوێش پێشەنگ بن.

قوتابییە هەڵبژێردراوەکان، کە هەرسێکیان لە قۆناغی چواری بەشی کارەبای کۆلێژی ئەندازیارین، بریتین لە:

  • سەهەند ڕۆژ
  • محەممەد هەڤاڵ
  • حەسەن فارس
Exit mobile version