هەولێر، هەرێمی کوردستان – پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتیهەرێمی کوردستان، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەتەواوبوونی لە داهاتوویەکی نزیکدا، کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری بۆماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.
پڕۆژەکە، کە بە فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ”ەوەجێبەجێ کراوە، دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی، لە ئێستادا قۆناغی دووەمی %95ی کارەکانی تەواو بووە.
توانای پڕۆژەکە:
ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت.
لە هەر سەعاتێکدا 20-21 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەنێرێت.
ئاوەکە لە زێی گەورەوە وەردەگیرێت و بە ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و عێراقی دەپاڵێورێت و کلۆر دەکرێت.
پڕۆژەکە بە چوار هێڵی سەرەکی گەڕەکەکانی نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، هەروەها دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، پیرزین،شاوێس، بەحركە، عەنكاوە و سێبیران دەگرێتەوە.
بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، زیاتر لە هەزار بیری ئاو دادەخرێن، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ڕێگریکردن لەبەفیڕۆدانی.