ئەربیل لایف – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، بەیانی
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ـی ٧ـی ٢٠٢٦، وەک قۆناغێکی تاقیکاری (تێست)، پڕۆسەی دابەشکردنی
بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم تاقیکردنەوەیە لە “بەنزینخانەی شەهەم”
ئەنجام دەدرێت و بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی ٤٠ لیتر بەنزین دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ وەرگرتنی بەنزینەکە پێویستە
کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن. ئاماژە بەوەش دراوە کە ئامانج
لەم هەنگاوە، هەڵسەنگاندن و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییە نوێیەکەیە بۆ ئەوەی
لە داهاتوودا بە شێوەیەکی ڕێکوپەکتر بگاتە دەستی شۆفێران.



