ئەربیل لایڤ ئامادەکردنی: ئەحمەد جەمال
ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٧/٨)،بە بەژداری نزیکەی 500 کۆمپانیا شازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازی لەپێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر لە ناو پارکی سامی عبدولڕەحمان کرایەوە، کە تێیدا نوێترین پەرەپێدانەکانی بوارەکانیبیناسازی، ئەندازیاری، کارەبا و تەکنەلۆژیا نوێیەکان نمایش دەکرێن.
لە پێشانگاکەی ئەمساڵدا نزیکەی ٥٠٠ کۆمپانیابەشدارن، کە ٣٧٥یان کۆمپانیای بیانی ون
ێودەوڵەتین و ئەوانی دیکە کۆمپانیای ناوخۆیین.پێشانگاکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆدەستی پێکرد و تا ٨ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بڕ
یارە چالاکییەکانی ئەم پێشانگایە تا ڕۆژی یەکشەممەیداهاتوو بەردەوام بێت، بەشێو
ەیەک لە ڕۆژانی داهاتوودا دەرگای پێشانگاکەلە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٨ی ئێوارەبەڕو
وی سەردانیکەران و بازرگاناندا کراوە دەبێت.



