ئەربیل لایف – هەولێر
زانکۆی سەلاحەددین پڕۆژەیەکی نوێ بە ناوی (سوود پڵەس) بۆ خزمەتی خوێندکاران،
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ڕادەگەیەنێت، کە تێیدا لە ٢٠٪ تا ٥٠٪ داشکاندنیان
بۆ دەکرێت لە کەرتی تەندروستیدا.
پڕۆژەکە کە هاوشێوەی زانکۆکانی ئەورووپایە، گرێبەست لەگەڵ چەندین نەخۆشخانە،
دەرمانخانە و تاقیگەی پزیشکی واژۆ کراوە. بەپێی ئەم پڕۆژەیە، هەر خوێندکارێک
ناسنامەی زانکۆی هەبێت، خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی (دایک، باوک، خوشک و برا)
دەتوانن لەو داشکاندنانە سوودمەند بن.
بڕیار وایە سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی، لە تەلاری سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین،
مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە بەڕێوەبچێت و شوێنە دەستنیشانکراوەکانی داشکاندنەکە
ئاشکرا بکرێن. هەروەها بڕیارە لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئەم پڕۆژەیە کەرتی بازرگانی
و بوارەکانی دیکەش بگرێتەوە.



