تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەولێر – ئەربیل لایف

ناوەندی “فۆکەس میدیا” بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی “ئەربیل لایف”، لە چوارچێوەی ئەرکە پیشەیی و نیشتمانییەکانیاندا، پڕۆژەی مەشقی هاوینە بۆ قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندن بەڕێوە دەبەن.

ئەم دەسپێشخەرییە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت، ئامانجی ئەوەیە ژینگەیەکی لەباری
کارکردن بۆ قوتابیان بڕەخسێنێت تا بە شێوەیەکی مەیدانی و کرداری، ئاشنای کایە
جیاوازەکانی ڕاگەیاندن بن. ئەم مەشقە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی قوتابیان دوای
تەواوکردنی خوێندن، بە شارەزاییەکی پترەوە ڕوو لە بازاڕی کار بکەن و دەرفەتی
دەستکەوتنی کاریان زیاتر بێت.

بۆ وەرزی مەشقی ئەمساڵ (٢٠٢٦)، ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە
“فۆکەس میدیا” و “ئەربیل لایف” دەستیان بە ڕاهێنانەکانیان کردووە و لە نزیکەوە لەگەڵ تیمە شارەزاکان کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان.

Exit mobile version