تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو بڕیاری نوێی لەبارەی مەرجەکانی دەرچوون و پەڕینەوەی قوتابیان دەرکرد، کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٧-٢٠٢٨) و ساڵانی دواترەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی گشتاندنێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندنی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە، کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە، و پشت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە ڕێکەوتی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەبەستێت، بڕیار لەسەر ئەم دوو خاڵە دراوە:

  – هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پەڕینەوە: بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی بابەتی پەڕینەوە بۆ سەرجەم پەیمانگاکان لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٧-٢٠٢٨) و ساڵانی دواتردا.

  – مەرجی نوێی دەرچوون بۆ پۆلەکانی (٤ تا ١١): دەرچوون لە یەک بابەتدا بە (٤٠)

    نمرە و زیاتر هەڵدەوەشێتەوە. لەمەودوا پێویستە قوتابی لە سەرجەم بابەتەکاندا

    نمرەی (٥٠) و بەرەو سەر بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە (٥) نمرەی بڕیار سوودمەند دەبێت.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە لەپێناو ڕێکخستنەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی قوتابیان و خوێندکارانە لە سەرانسەری هەرێمدا.

Exit mobile version