تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەولێر – ئەربیل لایف

بەشی پێشوازیی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری ئاماری ڕووداوەکانی مانگی ئەیلوولی ڕابردووی بڵاو کردەوە؛ بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی ئەو مانگەدا پێشوازییان لە (٢٤٤) ڕووداوی جیاواز کردووە کە سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئەیلوولی (٢٠٢٦)دا، زۆرترین ڕێژەی سەردانیکەرانی بەشی فریاکەوتن بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە بوون، دوابەدوای ئەویش گەستنی سەگ لە پلەی دووەمدا دێت.

پوختەی ئاماری ڕووداوە تۆمارکراوەکان لەو مانگەدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  – ڕووداوی هاتووچۆ: ١٢٦ ڕووداو

  – گەستنی سەگ: ٧٣ کەس

  – پێوەدانی مار: ٢٧ کەس

  – پێوەدانی دووپشک: ١٨ کەس

جێی باسە، بوونی ئەم ئامارە بەرزەی گەستنی سەگ و پێوەدانی خشۆکەکان لە تەنها یەک مانگدا و لە یەک نەخۆشخانە، هۆشداریدانە بە هاووڵاتییان تاوەکوو زیاتر ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان بن.

Exit mobile version