زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦، “ ٤٢٥ “ کورسی بەکالۆریۆسی خۆڕایی پێشکەشی قوتابییانی نێودەوڵەتیکردووە.
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی ‘ پ.د.کامەران یونسمحمدئەمین’ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ، “ ٤٢٥ “ کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانیوڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ.
زانکۆی سەڵاحەدین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان.
لەم بارەیەوە دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە.
زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٩٥ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی ٢٥٠٠٠ قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنیباڵا “ دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ٢٠٠٠ قوتابییە.