ساڵی ( ١٩٦٣ ) هەرچی (کەر)یناو شاری هەولێر و گوند و لادێی دەوروبەریەتی هەمووی (گیران) و خرانە ناو حەوشە گەورەکەی بەندیخانەی هەولێر ، بەو تۆمەتەی کە…
بەشی: هەولێر
هەولێر، ئەربیل لایف: لە پێناو ڕێکخستنەوەی زیاتر و پاراستنی فەزای ئەکادیمی، زانکۆی سەلاحەدین بە بڕیارێکی نوێ، سەردانیکردنی میوان و هاوڕێی بۆ هۆڵەکانی گفتوگۆی زانستی (ماستەر و…
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچوونی تیمەکانی شارەوانی، دوو بار هەڵگر دەستنیشانکران کە بە شێوەیەکی سەرپێچی هەڵسابوون بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی پاشماوەی…
هەولێر، کوردستان – لەپێناو کەمکردنەوەی بێکاری و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی هەلی کار، سەنتەری ڕاهێنانی خول و دەستەوەری کۆمەڵایەتی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلاتفۆرمی فەرمی و…
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەست بە نۆژەنکردنەوەی منارەی چۆلی، یەکێک لە شوێنەوارە دێرین و ناسراوەکانی شاری هەولێر بکرێت، ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی پاراستنی ئەم میراتە مێژووییە…
هەولێر – لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانبڕیاریدا پێنج ئامێری پێوانەیی کەش و هەوا لە شاری هەولێر دابنێت. ئەم ئامێرانە ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە هەڵسەنگاندنی وردی کەش و هەوا و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە، کە ئەمەشیارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی پلانی گونجاو و چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتانە لە پایتەختدا. هەنگاوێکە بۆ ژینگەیەکی پاکتر دانانی ئەم ئامێرانە تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە پێشتر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراونەتەبەر. جێگای باسە، بەهۆی داخستنی نزیکەی ٦٠٪ی پاڵاوگە نایاساییەکان، گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی سەنتەری شار، هەروەهاوەستاندنی کارکردنی هەزار و ٥٠٠ مۆلیدە لە گەڕەکەکاندا، ژینگەی شاری هەولێر تا ڕادەیەکی زۆر باش پاک بووەتەوە.
پیاوێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە هێرشی کردە سەر شۆفێرێکی تەکسی و ئۆتۆمبێلەکەی برد بووە پڕ بینەرترینی هەفتە لە تۆڕیسۆشیال میدیای ئەربیل لایف. رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٥/٨/١٣ لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕووداوێکی نامۆ ڕوویداکاتێک پیاوێک هێرشی کردە سەر شۆفێرێکی تەکسی و بە زۆر ئۆتۆمبێلەکەی لێ سەند. ڕووداوەکە کاتێک دەستی پێکرد کە ئافرەتێک لەگەڵ منداڵەکانی بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی، تەکسییەکیان ڕاگرت تا بیانگەیەنێتەشوێنێکی تر. دوای ماوەیەکی کەم، هاوسەری ئافرەتەکە پەیدا بوو و بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، خۆی پێیدا هەڵواسی. دوای ئەوەی تەکسییەکە ڕادەگیرێت، پیاوەکە شۆفێرەکە دادەبەزێنێت و خۆی سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت و لەگەڵ ژن و منداڵەکانی شوێنەکەجێدەهێڵێت. شۆفێری تەکسییەکە کە لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێمابوو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند: “ئەم پیاوە کێشەی لەگەڵ ئافرەتەکەی هەبوو وهەڕەشەی لێ دەکرد”. کلیک بکە بۆ بینینی ڕووداوەکە
گرووپێکی گەنجانی خۆبەخش لە شاری هەولێر، کە ئێستا وەک ڕێکخراوێکی فەرمی بە ناوی “مەیپڵ تری” کار دەکەن، ماوەی زیاتر لە یەکساڵە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە هەڵمەتی پاککردنەوە و ڕەنگکردنی دیوارەکان و شوێنە گشتییەکان ئەنجام دەدەن. سەرەتای ئەم کارە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی هاوڕێیەکی کۆچکردوویان کە بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە و وەسێتی کردووە کەهاوکاری منداڵانی نەخۆش بکرێت و سیمای شار جوانتر بکرێت. کاک هاکار، سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی ئەم کارە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن هاوڕێیەکیانەوەسەریهەڵدا کە بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، ئەو کچە گەنجە ئاواتی ئەوە بووە کە دیاری پێشکەش بە منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجە بکرێت و ژینگەیەکی جوانتر و پاکتریان بۆ فەراهەم بکرێت، دوای کۆچی دوایی، هاوڕێکانی بڕیاریاندا وەسێتەکەی بەجێبگەیەنن ودەست بەم کارە خۆبەخشییە بکەن. ئەم گرووپە کە سەرەتا بە شێوەیەکی نافەرمی کاریان دەکرد، لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاریاندا کارەکانیان بکەنە فەرمی و ڕێکخراوێک بە ناوی”مەیپڵ تری” دامەزرێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی فراوانتر کار بکەن و هاوکاری زیاتر بەدەست بهێنن. یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانیان، هەڵمەتی “ڕەنگاڵە” بوو کە ساڵی پار دەستیپێکرد، لەم هەڵمەتەدا، خۆبەخشەکان ئەو دیوارانە پاک دەکەنەوە و ڕەنگیان دەکەن کە بەهۆی نووسین و ڕیکلامی هەڕەمەکییەوە سیمایەکی ناشرینیان پەیدا کردووە. جێگای سەرنجە کە کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە سنووری کوردستانی تێپەڕاندووە و خۆبەخشیان لە وڵاتانی وەک پۆڵەندا، ئەڵمانیا،بەڕازیل، ئیکوادۆر، بەریتانیا، ئوسترالیا و تورکیا هەیە، ئەوان لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی هۆشیارییەوە بە زمانە جیاوازەکان، وەکپورتوگالی و ئینگلیزی، کار لەسەر کێشە ژینگەییەکانی وەک بەفیڕۆدانی پلاستیک و خۆراک دەکەن لەسەر ئاستی جیهان. ئامانجی سەرەکی ئەم گەنجانە، دروستکردنی کەلتوورێکی خۆبەخشی و هۆشیاری ژینگەییە، کاک هاکار دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێتکەلتوورێک دروست بکەین کە خەڵک نیشتمانی خۆی خۆش بوێت و ژینگەکەی بپارێزێت.” هەروەها، ئەوان داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کەهاوکاربن لە پاراستنی پاکوخاوێنی شار و خۆیان بەدوور بگرن لە شێواندنی سیمای شوێنە گشتییەکان. لە کۆتاییدا، وەک بەشێک لە چالاکییەکانیان، داوایان لە پارێزگاری هەولێر، بەڕێز ئومێد خۆشناو، کرد کە قوتابخانەیەک دیاری بکات بۆئەوەی لە پڕۆژەی داهاتوویاندا نۆژەنی بکەنەوە و ڕەنگی بکەن، بەتایبەتی ئەگەر قوتابخانەیەک بێت کە خۆی تێیدا خوێندوویەتی وەکوەفایەک بۆ ئەو شوێنە.
تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “هەرگیز ناتوانم” بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی گۆرانییە و بە تەواویپشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت لە ئاواز و مێلۆدییەکەیدا. گۆرانییەکە، کە ماوەکەی نزیکەی دوو خولەک و نیوە، لەسەر تێکستی هۆنراوەی ناسراو، ئیسماعیل خورماڵی، ئامادەکراوە و ئاواز ومێلۆدییەکەی لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دانراوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێ لە بواری بەرهەمهێنانی هونەریدا دێتە ئەژمار لەلایەن ئەربیللایفەوە. “هەرگیز ناتوانم” لە ئێستادا لە سەرجەم پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەربیل لایف بەردەستە و دەتوانرێت گوێبیستی ببین. لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەرهەمی دیکەی هاوشێوەی بۆ شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێر بڵاوکردووەتەوە، لەوانە (بنەسڵاوە،بەحرکە، دارەتوو، کەسنەزان، خەبات، مەخموور، و قوشتەپە). لۆ بینینی بەرهەمەکە کلیک لەم لینکە بکە
هەولێر – ڕۆژگار ئیسماعیل، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کۆرێ لە قەزای پیرمام، خاوەنی حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەنە کە پێی دەوترێت”دێکسترۆکاردیا”، بەجۆرێک دڵی لەلای ڕاستی سنگیەتی نەک چەپ. ڕۆژگار ئاشکرای دەکات کە لە منداڵیدا و لە کاتی سەردانێکی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان بۆ یەکەمجار پێیان ڕاگەیاندووە کە دڵی لەشوێنی ئاسایی خۆیدا نییە، ئەم بابەتە لە سەرەتادا جێگەی سەرسوڕمانی پزیشکەکان بووە، تا دوای پشکنینی تیشک (ئەشیعە) دڵنیابوونەتەوە. بە وتەی خۆی، تا تەمەنی ٢٥ ساڵی ژیانێکی ئاسایی هەبووە، بەڵام دواتر کێشە تەندروستییەکانی دەستیپێکردووە. لە کاتی ماندووبوون وکارکردندا تووشی ئازار و خێرا لێدانی دڵ دەبێت، کە وایکردووە نەتوانێت کاری قورس ئەنجام بدات. یەکێک لە ئەزموونە جیاوازەکانی ڕۆژگار، کاتێک بووە کە بۆ هێڵکاری دڵ (تەخطیت) سەردانی پزیشکی کردووە و کارمەندی تەندروستیباوەڕی بەوە نەکردووە کە دڵی لەلای ڕاست بێت، تا دوای چەندین هەوڵ و گۆڕینی ئامێرەکان، ڕاستی حاڵەتەکەی بۆ دەرکەوتووە. ڕۆژگار ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند جارێک بەهۆی حاڵەتی لەناکاوەوە، وەک قورگ گیران بە پارچەیەک گۆشت، تووشی تەنگەنەفەسی وئازاری توند بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. دێکسترۆکاردیا حاڵەتێکی زگماکی دەگمەنە کە تێیدا دڵ لەلای ڕاستی سنگدا جێگیر دەبێت، لە هەندێک کەسدا هیچ نیشانەیەکی نییە وژیانێکی ئاسایی دەژین، بەڵام لە هەندێکی تردا لەوانەیە لەگەڵ کێشەی دیکەی دڵ و سییەکاندا بێت.