تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچوونی تیمەکانی شارەوانی، دوو بار هەڵگر دەستنیشانکران کە بە شێوەیەکی سەرپێچی هەڵسابوون بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی پاشماوەی بیناسازی لە شوێنێکی قەدەغەکراو لە شاری هەولێر.

دەستبەجێ دوای دۆزینەوەیان، ئەو دوو بار هەڵگرە ڕووبەڕووی سزای یاسایی و لێپێچینەوە کرانەوە، وەک سزایەکیش لە بەرانبەر کارە سەرپێچییەکەیان، ئەرکی خاوێنکردنەوەی گۆڕەپانێکی گەورەیان پێسپێردرا لە گەڕەکی نیشتیمان، پشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا.

ئەو گۆڕەپانە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 840 مەتر سێجا دەبوو، بە تەواوی لە زبڵ و پاشماوەی بیناسازی پاککرایەوە، بەمەش دیمەنێکی ناشرینی گەڕەکەکە چاککرایەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی شارەوانیدا دێت بۆ پاراستنی ژینگە و پاکوخاوێنی شار.

Exit mobile version