ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: هەڵمەتی قیرتاوکردن و پڕکردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامەکانی ناوەندی شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٥ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ شوفێران، هەڵمەتی قیرتاوکردنی شەقام بەردەوامی دەبێت.
بە بەکارهێنانی زیاتر لە (369)تەن قیڕ، ژمارەیەکی زۆر لە چاڵ و شکستی شەقامەکانی شاری هەولێر قیرتاودەکرێن و چاکدەکرێنەوە.
شارەوانی هەولێر بڵاویکردووتەوەش ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن تیمەکانمان لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی چەندین شەقام و کۆڵانی دیکەی ناو گەڕەکەکانی هەولێر، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە درێژەی دەبێت.