تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ژمارەیەک قوتابی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی ‘قودسی مەفتوحە’ی فەلەستینی سەردانی تۆڕی سۆشیاڵ میدیای ئەربیل لایفیان کرد، لەنزیکەوە بە شێوازی کارکردنی ئەربیل لایف ئاشناکران.

بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و وەرگرتنی ئەزموون و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری، ژمارەیەک قوتابی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ‘قودسی مەفتوحە’ کە لە شارەکانی (ئەلریحە، سلفیت، توولکەرەم)ی فەلەستین دەخوێنن، بۆ بینین و سەردانیکردنی ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن بە گەشتێکی زانستی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ئەمڕۆ وەک یەکەمین ناوەندی میدیای سەردانی تۆڕی سۆشیاڵ میدیای ئەربیل لایفیان کرد و قوتابییەکان دڵخۆشبوون بە هەبوونی تۆڕێکی سۆشیاڵ میدیای وەک ئەربیل لایف.

وا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ژمارەیەکی دیکە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

Exit mobile version