تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

بە بەشداری بەرپرسانی باڵای تەندروستی و کارگێڕی لە هەولێر سەنتەرێکی نوێی پێشکەوتوو بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی شەکرە و کوێرەژێنەکان کرایەوە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە دروستکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.7، سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە و کوێرەژێنەکان لە هەولێر کرایەوە. ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر دروستکراوە.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا، وەزیری تەندروستی، پارێزگاری هەولێر و چەند بەرپرسێکی دیکە ئامادەبوون. پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، سوپاسی گرووپی گەلیاوەی کرد بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە مۆدێرن و سەردەمیانە.

سەنتەرەکە لەسەر ڕووبەری نزیکەی 3 هەزار مەتر دووجا لەسەر ڕێگای بەحرکە دروستکراوە و چوار بەشی ڕاوێژکاری گرنگی تێدایە.

ئەم پڕۆژەیە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە هەولێر جێبەجێ کراوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

Exit mobile version