تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای هەولێر – پیرمام ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداوە لەنێوان ئۆتومبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و کەسێکی تر کە لەگەڵی بووە گیانیان لەدەستداوە.


رووداوەکە کاژێر 09:00ـی دوێنێ شەو روویداوە، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی کەسنەزانیش دەلێت: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و هێشتا روون نییە کە هەڵە لە کامیان بووە وە ئەو دوو کەسە مێرمنداڵن و تەمەنیان 11 ساڵە، رووداوەکە لەسەر رێگەی هەولێر-پیرمام بووە.
دوو مێرمنداڵەکە هاوڕێ و دراوسێی یەکتری بوون و لەو رێگایە ماتۆڕسکیلیان پێبووە و ئۆتۆمبێلەکە خۆی پیایاندا کێشاوە و ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە.

دەوترێت کە شۆفێرەکە هەڵاتووە بەڵام هێشتا ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

Exit mobile version