تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین شارەوانی هەولێر ئامادەکاری دەکات و تەواوی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن خاوێن دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، دەستکرا بە هەڵمەتێکی گشتگیری خاوێنکردنەوەی تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان هەروەها شەش تیمی تۆکمە لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی پێکهێنرا، کە کاریان تەنها خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت.

هاوکات هەموو ئەو شوێنانەی پێویستییان بە ئامێری تایبەت هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاوەرۆکانی هەولێر، چارەسەر دەکرێن و راستەوخۆ خاوێن دەکرێتەوە.

ساڵانە لە هەندێک شەقام و گەڕەکەکانی ناوەندی هەولێر ئاو کۆدەبێتەوە و لافاو دروستدەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕێگرکردن لە لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە شەقام و شۆستەکان.

Exit mobile version