تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەولێر، کوردستان – لە کاتێکدا جیهان بەدەست قەیرانی گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیدێکیستراتیژی و دووڕەهەند، هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی داهاتوویەکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان.

ئەم ستراتیژییەلە دوو پڕۆژەی هاوتەریبدا خۆی دەبینێتەوە: “دارستانێکی بینراو” لەڕێگەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر و “دارستانێکی نەبینراو” لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و نەهێشتنی مۆلیدە ئەهلییەکان.

یەکەم: دارستانی بینراو – پشتێنەی سەوزایی هەولێر پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، پڕۆژەیەکی شۆڕشگێڕانەیە کە دەیەوێت بە چاندنی حەوت ملیۆن نەمامی بەرداری وەک زەیتوون و فستق،سیمای پایتەخت بگۆڕێت، ئەم پشتێنە سەوزاییە بە درێژایی 92 کیلۆمەتر و پانیی دوو کیلۆمەتر، هەولێر دەورە دەدات، جگە لە بەرزکردنەوەیڕێژەی سەوزایی و جوانکردنی شار، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری و هەلی کار دەڕەخسێنێت و بەپێی ئامارەکان، ئەمدارستانە دەستکردە کە ڕووبەرەکەی دەگاتە 184 کیلۆمەتر دووجا، توانای هەڵمژینی نزیکەی 210 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانەئۆکسیدی کاربۆنی دەبێت ساڵانە.

دووەم: دارستانی نەبینراو – پڕۆژەی ڕووناکی هاوتەریب لەگەڵ دارستانە سەوزەکە، حکومەتی هەرێم خەریکی دروستکردنی دارستانێکی تری “نەبینراو”ە لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، بەکوژاندنەوەی هەزاران مۆلیدەی ئەهلی، پڕۆژەی ڕووناکی ساڵانە بڕی 600 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوایهەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە، ئەم بڕە گەورەیە هاوتایە لەگەڵ ئەو کارەی کە 24 ملیۆن دار لە ماوەی ساڵێکدا ئەنجامی دەدەن، بەواتایەکی تر، پڕۆژەی ڕووناکی بەبێ چاندنی یەک دار، کاریگەریی ژینگەیی دارستانێکی لە شاری سلێمانی گەورەتری بۆ کوردستاندروست کردووە.


دەرەنجام: هێزی 31 ملیۆن دار کاتێک کاریگەریی هەردوو پڕۆژەکە کۆدەکرێتەوە، قەبارەی ڕاستەقینەی دیدە ستراتیژییەکەی حکومەت ئاشکرا دەبێت. کۆی گشتیی ئەم دووپڕۆژەیە، هێز و کاریگەریی ژینگەیی زیاتر لە 31 ملیۆن دار دەبەخشێتە هەرێمی کوردستان. ئەمە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەیحکومەت نەک تەنیا یەک دارستان، بەڵکو دوو دارستانی گەورە لە یەک کاتدا دروست دەکات؛ یەکێکیان بە چاو دەبینرێت و ئەوی تریان لەپاکیی هەوادا هەستی پێ دەکرێت. ئەم دوو هەنگاوە تەواوکەرن، هەرێمی کوردستان دەکەنە پێشەنگی ناوچەکە لە بواری ژینگەپارێزی ووەبەرهێنان لە داهاتوویەکی سەوز و تەندروستدا.

Exit mobile version