وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نابێت تێچووی نەشتەرگەری لەسەر ئەو نەخۆشانە زیاد بکرێت کە پێش نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆسی (HIV) یان (جگەر/Hepatitis B) یان پۆزەتیڤ دەردەچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەربارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی (HIV) و (جگەر) یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت، هەروەها نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یان ئۆف بکرێت. وەزارەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا.
ئەم ڕاگەیەندراوە کاردانەوەیەکی گرنگە بۆ پاراستنی مافی نەخۆش و ڕێگریکردن لە جیاکاری لە کەرتی تەندروستی تایبەتدا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە تووشبووی نەخۆشییە گوازراوەکانن.