تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشێکی نوێی بەناوی “مامۆستای پۆل” کردەوە، کە لە ساڵی خوێندنی٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەست بە وەرگرتنی خوێندکار دەکات. 

ئەم هەواڵە لەلایەن سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدینەوە بە”ئەربیل لایف” ڕاگەیەندرا، ماوەی خوێندن چوار ساڵە و بەپێی پڕۆسەی بۆڵۆنا، خوێندن ڕێکخراوە.

ڕاهێنانی کردەیی:وەرزی هەشتەم (دووەمی قۆناغی چوار) تەرخانکراوە بۆ ڕاهێنانی کردەیی لە قوتابخانەکاندا، کە دەرفەتێکی باش دەداتبە خوێندکاران بۆ فێربوونی پراکتیکی.

بازاڕی کار:ئامادەکردنی کادیرانی پەروەردەییە بۆ قوتابخانە حکوومی و ئەهلییەکان، بەتایبەت بۆ وانەوتنەوەی سەرجەم بابەتەکانی بازنەییەکەمی خوێندنی بنەڕەتی (پۆلەکانی یەک، دوو، سێ). واتە مامۆستای پۆل لەگەڵ هەمان پۆل لە پۆلی یەکەوە تا سێیەم دەمێنێتەوە و سەرجەموانەکانیان پێ دەڵێتەوە.

بڕوانامە و خوێندنی باڵا:دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنن و دەتوانن خوێندنی باڵا لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە،بەڕێوەبردنی پەروەردەیی، پڕۆگرامی خوێندن، و تەکنیکی پەروەردەییدا تەواو بکەن.

ئەم بەشە نوێیە بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕی کار و پێگەیاندنی کادیری پەروەردەیی لێهاتوو کراوەتەوە.

Exit mobile version