هەولێر، ئەربیل لایف بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەپێناو باشتر ڕاییکردنی کاروباری ئەو هاوڵاتیانەی کەناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ دەرچووە، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانیان.
کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕایگەیاند کە بە مەبەستیخزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ حاجیانی کوردستان، بڕیاردراوە کە دەوامی فەرمی فەرمانبەران ڕۆژانە تا کاتژمێر ٤یئێوارە بەردەوام بێت.
کاروان ستونی وتی کە ڕۆژانی شەممەش، کە بە شێوەیەکی گشتی لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە، فەرمانبەرانیبەڕێوەبەرایەتییەکە دەوام دەکەن و پشوویان نابێت تاوەکو تەواوبوونی مامەڵەی سەرجەم حاجیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی ٢٠٢٦.
کاروان ستونی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو هاوڵاتیانەیە کە ناویان لە تیروپشکدا دەرچووە، تاوەکو لەزووترین کاتدا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانییان بۆ بکرێت.
هاوکات، ئەو بانکانەی کە بۆ وەرگرتنی پارەی حاجیان دیاریکراون، بە هەمان شێوە دەوامیان تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە درێژکراوەتەوە بۆڕاییکردنی مامەڵەی حاجیان.



