تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر زانکۆی سەلاحەدین لە هەنگاوێکی نوێدا سەرجەم مامەڵەکانی تایبەت بە وەرگرتنی بڕوانامە و پشتگیری دەرچووانی کردە ئەلکترۆنی و لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

“سامان عەبدوڵلا”، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆ “پ.د.کامەران یونس” و بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی و سەنتەری IT، تەواوی کاروبارەکانی تۆماری گشتی بە ئەلکترۆنی کراون.

بەگوێرەی سیستمە نوێیەکە، قوتابیان و دەرچووانی هەڵگری بڕوانامەی “بەکالۆریۆس” دەتوانن بەبێ سەردانیکردنی زانکۆ و لە ماڵەوە، داوای بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون بکەن و هەر لە ماڵەوەش بۆیان دەگەڕێندرێتەوە و بەدەستیان دەگات. 

بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (١٤ی ١٢ی ٢٠٢٥)، کارکردن بەم سیستەمە بۆ داواکردنی بڕوانامە بە فەرمی دەست پێبکات. 

Exit mobile version