تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەولێر – ئەربیل لایف
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گەشتی سەرجەم حاجیانی ئەمساڵی هەرێم تەنها لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بێت و گەشتی وشکانی بەتەواوی لابرا.

دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیراسەیەکی وردی بۆ نرخەکان کرد، دەرکەوت جیاوازی نرخی نێوان گەشتی وشکانی و ئاسمانی تەنها نزیکەی ٥٠٠ هەزار دینارە. 

بۆیە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و دوورکەوتنەوە لە ماندووبوونی ڕێگای وشکانی، بڕیاردرا سەرجەم گەشتەکان بە فڕۆکە بن.

وردەکارییەکان:

  • سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە.
  • لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە.
  • دوای ئەم بڕیارەی هەرێمی کوردستان، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقیش ڕێژەی گەشتی وشکانی کەمکردەوە و تەنها ٥ هەزار حاجی لەسەر ئاستی عێراق بە وشکانی دەچن، بەڵام بۆ حاجیانی هەرێم گەشتی وشکانی سفر کراوەتەوە.

ئێستا ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان بۆ ئەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیان بە باشترین شێوە و دوور لە کێشە بەڕێوەبچێت.

Exit mobile version