تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەکی گرنگی سەبارەت بە
مامەڵەکانی (سڕینەوەی ناوی کۆچکردوو) و (جیابوونەوەی هاوسەران) بڵاوکردەوە و
داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکات بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان سەردانی
بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەوە مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن.

پێداویستییەکانی مامەڵەی کۆچکردوو (وەفاة):

١- وەفاتنامەی ڕەسەن.
٢- کارتی نیشتمانیی کەسی کۆچکردوو.
٣- پسوولەی خۆراکی پێشوو.

پێداویستییەکانی مامەڵەی جیابوونەوە (تەڵاق):
١- تەڵاقنامەی ڕەسەن (پێویستە بەرواری
ڕاستکردنەوەی “تصدیق”ی ساڵی ٢٠٢٦ی لەسەر بێت).
٢- کارتی نیشتمانیی کەسی جیابووەوە.
٣- پسوولەی خۆراک (ئەگەر لەلای نەبوو، بەڕێوەبەرایەتییەکە بەدەلێکی بۆ چاپ دەکات).

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هاووڵاتیان دەتوانن بۆ ئاسانکاری و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، هەردوو مامەڵەکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەنجام بدەن، بەڵام لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی هاوکاری بکرێن.

Exit mobile version