تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر

بڕیاردرا گەشتی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ لە ڕێگەی فڕۆکەخانە
نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو شاری جەدەی وڵاتی سعودیە
ئەنجام بدرێت.

دوای هەوڵە چڕەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری
ئایینی، بەتایبەت د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف، لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی
عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی، هەوڵەکان گەیشتنە ئەنجام و بڕیاری کۆتایی درا
کە حاجیان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە بگوازرێنەوە.

ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی حەج ڕایگەیاند: “یەکەم گەشتی حاجیان لە
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی ٧ی ئایاری ٢٠٢٦، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە
دەستپێدەکات، و ڕۆژی دواتریش گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێن.”

ئەم هەنگاوە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دەکات تاوەکو بە
شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ گرفت گەشتەکانیان بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج ئەنجام
بدەن.

Exit mobile version