تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر

بەسەرپەرشتی کۆمپانیای (نهج العراق)، کەمپینێکی تایبەت و فراوان بۆ ئۆتۆمبێلەکانی GWM ئەنجامدرا.

لەم چالاکییەدا، کاروانێکی گەورە لە ئۆتۆمبێلەکانی هەڤاڵ کە خاوەنەکانیان لە
سەرانسەری عێراقەوە هاتبوون، لە شاری هەولێرەوە بەرەو قەزای ئامێدی
بەڕێکەوتن. ئامانجی ئەم کەمپینە، نمایشکردنی توانا و پتەوی ئۆتۆمبێلەکانی
هەڤاڵ بوو لە گەشتە دوورەکان و ڕێگا شاخاوییەکاندا، هاوکات دروستکردنی کەشێکی
کۆمەڵایەتی بوو بۆ بەکارهێنەرانی ئەم مارکەیە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق.

ئەم دەسپێشخەرییەی کۆمپانیای (نهج العراق) وەک بەشێک لە پلانەکانی کۆمپانیاکە دێت
بۆ پشتگیریکردنی کڕیارانی و ناساندنی زیاتری کوالێتی ئۆتۆمبێلەکانی GWM لە
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

Exit mobile version