تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف، هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو جووتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنم دەکرێت.

ئەم قۆناغەی دابەشکردن تەنها ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە زنجیرەی
ناویان لە (١٦٧١) دەستپێدەکات تاوەکو زنجیرەی (١٩٢٠). پرۆسەی دابەشکردنەکە لە
کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تاوەکو ٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

شوێنی وەرگرتنی پارە: جووتیاران دوای وەرگرتنی چەکەکان، دەتوانن لە ڕێگەی بانکی
بازرگانیی عێراق (TBI) پارەکانیان وەربگرن.

تێبینییە گرنگەکان و مەرجەکان: ١. بڕی گەنم: ئەو جووتیارانەی بڕی گەنمەکەیان لە
(١٠٠) تۆن زیاترە، لەم قۆناغەدا ناویان نەهاتووە و چەکەکانیان ئامادە نییە. ٢.
ئامادەبوون: پێویستە خاوەن چەک خۆی ئامادە بێت، یان بریکارەکەی (وەکالە) کە دەبێت
بریکارنامەکەی نێوێکراوەی ساڵی ٢٠٢٦ بێت. ٣. کۆچی دوایی: ئەگەر خاوەن چەک کۆچی
دوایی کردبێت، پێویستە واریسەکان (دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی) لەگەڵ
بریکارنامەی گشت واریسەکان پێشکەش بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەموو بریکارنامەکان بەپێی ڕێکارە
نوێیەکانی ساڵی ٢٠٢٦ بن بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر گرفتێکی کارگێڕی بکرێت.

Exit mobile version