گرنگترین ڕووداوی جیهانی تۆپی پێ لە ئێستادا لە لوتکەی خۆیدایە و ئەم ئاهەنگە جیهانییە گەورەیەی کە ملیۆنان کەس چاوەڕێی دەکەن، جۆش و خرۆشی گەیاندووە بە هاندەرانی لەسەرانسەری جیهان.
لە گەشتکردن لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بۆ بینینی یارییەکان، یان کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیان بۆ گەشتێکی ڕۆژانە و وێنەگرتن لە شوێنە دیارەکانی شار بۆ ئاهەنگگێڕان، تا دەگاتە کەمپکردن لە دەوروبەری شار و تەماشاکردنی یارییەکان پێکەوە، ئۆتۆمبێل بووەتە بەشێکی سەرەکی و دانەبڕاو لە شێوازی ژیانی تۆپی پێی ئەمڕۆدا.
لەم هاوینەدا کە تایبەت کراوە بە وەرزشی تۆپی پێ، براندی ئۆمۆدا و جەیکۆ بە دروشمی “بۆ هەمیشە یاری بکە و بە شانازییەوە بدرەوشێرەوە”، پەیوەندی بە هاندەرانی جیهانەوە دەکات تا پێکەوە خولیاکانیان بەدیبهێنن. ئەم براندە بە دیزاینە پێشەنگەکەی و تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکەی و کوالێتییە ناوازەکەی، گەشتێکی ئارامی پڕ لە جۆش و خرۆش مسۆگەر دەکات و دەرفەت دەدات لەگەڵ خولیاکانتان بە جوانی بدرەوشێیتەوە.
لەگەڵ بەردەوامی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان، شێوازی ئەزموونکردنی یارییەکە لەلایەن هاندەرانەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە تەنها ئامادەبوون لە یاریگا تێپەڕی کردووە، بەڵکو گەشتی نێوان شارەکان و گەشتە ئۆتۆمبێلییەکان و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان لە دەرەوە زیاتر بووە.
بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییە نوێیانەی گواستنەوە، ئۆمۆدا و جەیکۆ سوود لە هێڵی بەرهەمە جیاوازەکانیان وەردەگرن کە
دوو مۆدێلی دیار لەخۆدەگرێت، ئەوانیش ئۆمۆدا C5 و جەیکۆی J7، تاوەکو چارەسەرێکی گشتگیری گەشتکردن پێشکەش بکەن کە هاتوچۆی ناو شار و سەرکێشییەکانی دەرەوە و گەشتە دوورەکانی هاندەران لە سەرانسەری جیهان دابپۆشێت. ئۆتۆمبێلی ئۆمۆدا C5 وەک یەکەم مۆدێلی ستراتیژی جیهانی ئەم براندە، بووەتە هاوەڵێکی نموونەیی بۆ هاندەرە گەنجەکان کە بەدوای گەشتی نێوان شارەکان و هاتوچۆی ناو شاردا دەگەڕێن، ئەمەش بەهۆی دیزاینە پێشکەوتوویەکەی و تەکنەلۆژیا زیرەکە پێشکەوتووەکانی. ئەم ئۆتۆمبێلە بەرجەستەی تایبەتمەندی و دەربڕینی خود دەکات کە بە تەواوی ڕەنگدانەوەی خواستەکانی شێوازی ژیانی نەوەیەکی نوێی گەنجانە و هەر گەشتێک دەگۆڕێت بۆ درێژکراوەی ئەزموونی هاندەران لە وەرزەدا. لە لایەکی ترەوە، جەیکۆ J7 چارەسەرێکی گشتگیرتر پێشکەش بەو هاندەرانە دەکات کە خولیای گەڕان و گەشتی دوور و سەرکێشی دەرەوەی شارن، چونکە وەک ئۆتۆمبێلێکی شیک و بەهێزی ئۆفڕۆد دیزاین کراوە و بە شێوەیەکی بێوێنە هاوسەنگی لە نێوان جوانی ناو شار و توانای بەهێزی دەرەوەی ڕێگا دروست دەکات، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە سنوورە باوەکان تێپەڕن و هەر گەشتێکی پەیوەست بە تۆپی پێ بگۆڕن بۆ ئەزموونێکی لەبیرنەکراو.
لە کاتێکدا هاندەرانی تۆپی پێ بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی گەورەترین ڕووداوی وەرزشی جیهان کۆدەبنەوە، کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز وەک بریکاری فەرمی ئۆمۆدا و جاکۆ لە عێراق، شانازی دەکات بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی جیاواز لە ڕێگەی چالاکییەکانی تۆپی پێ لە هەولێر ئەڤینۆ و یاریگای ئەکاد، وەک ئاهەنگگێڕانێک بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بۆ یارییە جیهانییەکان.
چالاکییەکانمان تۆپی پێ و کات بەسەربردن و سوودی تایبەت تێکەڵ دەکەن و هەلی ئەوە بە سەردانیکەران دەدەن کە نوێترین مۆدێلەکان ببینن و سوود لەو ئۆفەرە تایبەتانە وەربگرن کە تەنها لەم وەرزەدا بەردەستن. وەک بەشێک لەم کەمپەینە، هەر کڕیارێک ئۆتۆمبێلێکی ئۆمۆدا یان جاکۆ بکڕێت، سوودمەند دەبێت لە پاکێجێکی خاوەندارێتی تایبەت کە بریتییە لە سێ ساڵ یان ٤٥ هەزار کیلۆمەتر خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ ئۆتۆمبێلەکەی. هەروەها تیروپشکێکی تایبەت بۆ بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی نوێی ئۆمۆدا (C5)ڕاگەیەندراوە، کە تێیدا ئەو سەردانیکەرانەی بلیتی چالاکییەکە دەکڕن و لە ستاندی جەمیل مۆتۆرز ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، دەبنە بەشێک لەو تیروپشکە گەورەیە.
کەمال سوڵتان ” بەڕێوەبەری گشتی جەمیل مۆتۆرز لە عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە کە تۆپی پێ لە
ڕێگەی ساتە لەبیرنەکراوەکانەوە خەڵک کۆدەکاتەوە و هیوادارن لە ڕێگەی ئەم
چالاکییانەوە ئەزموونێک دروست بکەن کە لە تەنها یارییەک زیاتر بێت و هەلی بردنەوەی
ئۆتۆمبێلێکی نوێ بە هاوڵاتیان ببەخشن”.
سەردانیکەران دەتوانن لە نزیکەوە زانیاری لەسەر ئۆتۆمبێلەکان وەربگرن و داوای تاقیکردنەوەی لێخوڕین بکەن، هەروەها بۆ چوونە
ناو تیروپشکەکە پێویستە بلیتی چالاکییەکە بکڕن و سەردانی ستاندەکە بکەن و زانیارییەکان تۆمار بکەن، کە دواتر ناوی براوە لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بە شێوەیەکیڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنرێت.
براندی ئۆمۆدا و جەیکۆ وەک براندێکی جیهانی گەنجانە، بە دیدگای دروستکردنی ژیانێکی جوان لەگەڵ گەنجان کار دەکات و هەوڵ دەدات ببێتە پێشەنگ لە جۆری ئۆتۆمبێلە کڕۆسئۆڤەرەکاندا بە پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای داهاتوو و دیزاینی شیک بۆ نەوەی نوێ. ئەم براندە بەهۆی تێگەیشتنی قووڵ لە پێداویستییەکانی خەڵک، لە تەنها سێ ساڵدا گەیشتە یەک ملیۆن فرۆش کە خێراترین تۆماری گەشەکردنە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی جیهاندا و ئێستا لە ٧٠ بازاڕی جیهانیدا بڵاوبووەتەوە. کۆمپانیای جەمیل ئەلدەرب بریکاری فەرمی ئەم براندەیە لە عێراق و کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی
ماڵپەڕی ئۆمۆدا و جەیکۆی عێراق بکەن یان پەیوەندی بە ژمارەی 7554 بکەن.
www.omodajaecooiraq.com



