تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بەکارهێنانی سندوقی گەشەپێدانی کار بۆ ئافرەتان (EDF-W) لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت
. ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پشتگیریکردن و فراوانکردنی پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.

ئا لەم خاڵانەی خوارەوەدا بە کورتی بەشە سەرەکییەکان بزانن:

١. ناوەڕۆکی پڕۆژەکە چییە؟

ئەم بەرنامەیە هاوکارییەکی دارایی بەخششە (یان قەرزی بێ سوود و بێ گەڕانەوە) بۆ پشتگیریکردن و فراوانکردنی کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە شاری هەولێر.

  • بڕی هاوکاری دارایی: لە نێوان ٦,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی تا ٣٩,٠٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی دەبێت (لە حاڵەتی زۆر تایبەتدا بڕی زیاتر پەسەند دەکرێت).
  • کاتی تۆمارکردن: لە ٢٠٢٦/٨/٢ دەست پێدەکات تا ٢٠٢٦/٩/١٠ بەردەوام دەبێت.

٢. کێ دەتوانێت سوودمەند بێت؟ (شایستەبوون)

ئەم هاوکارییە بە پلەی یەکەم بۆ ئافرەتان و بزنسە تایبەتەکان تەرخانکراوە:

  • خاوەن کارەکە: پێویستە ئافرەتێکی عێراقی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی بزنسەکەی بکات.
  • جۆری بزنسەکە:
    • پڕۆژەی تازە دامەزراو (کەمتر له ١ ساڵ): پێویستە خاوەن کارەکە ڕاهێنانی کارسازی/پڕۆژەسازی لە ڕێکخراو یان دامەزراوە باوەڕپێکراوەکان وەرگرتبێت و نموونەیەکی سەرەتایی کارای هەبێت.
    • پڕۆژەی کارا (زیاتر له ١ ساڵ): پێویستە لانی کەم ١ کرێکاری هەبێت و فرۆش یان داهاتی ڕاستەقینەی سەلمێندراوی هەبێت.
  • تێبینی تایبەت: پڕۆژەی پیاوان کە زۆرینەی کرێکارەکانیان ئافرەتن، یان ئەو پڕۆژانەی لەلایەن ئاوارانەی ناوخۆیی، گەڕاوەکان، یان کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەبرێن، هاندەدرێن داواکاری پێشکەش بکەن.

⚠️ تێبینی (بزنسە بێبەشەکان): ئەو پڕۆژانەی لەم بوارانەدا کار دەکەن هاوکاری ناکرێن: شتومەکی سەربازی/چەک، پلاستیکی یەکجار بەکارهێنراو، ماددە زیانبەخشەکان (کحول، تووتن، شیشه)، ئامێر و پێداویستی پزیشکی، و مولیدە.

٣. چۆن دەتوانین سوودمەند بین؟ (ڕێگەی پێشکەشکردن)

پڕۆسەکە لە ٦ قۆناغ پێکدێت (تۆمارکردن، پشتڕاستکردنەوە، سەردانی لیژنە، دانوستان و گرێبەست):

  1. تۆمارکردنی سەرەتایی: لە ڕێگەی سکانکردنی QR Codeی سەر فۆرمەکە یان سەردانیکردنی ڕاستەوخۆی ئەم لینکە:👉 bit.ly/EDFWEBL26
  2. پڕکردنەوەی بڕی داواکراو و پلان: پێویستە پلانێکی ڕوون و دروست بۆ فراوانکردنی کارەکەت و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ (لانی کەم بۆ ١٢ مانگ) پێشکەش بکەیت.
  3. پەیوەندیکردن: ئەگەر پڕۆژەکەت هەڵبژێردرا، کارمەندانی IOM لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی یان کورته‌نامەوە پەیوەندیت پێوە دەکەن.

📞 بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی (لە کاتی دەوامی فەرمی):

  • ژمارەکان: 07507107081 | 07504929140 | 07725470840 | 07504299331 | 07517844347
  • هێڵی بەلاش (بێبەرامبەر): 80012525
  • ماڵپەڕی فەرمی: edf.iom.int
Exit mobile version