ئەربیل لایڤ
ئامادەکردنی: ئەحمەد جەمال
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت : کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیو نێودەوڵەتیی جووتسایدی (هەولێر – کۆیە) بە، فەرمانی مەسروور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەی شەو و ڕۆژ وبەردەوام بەڕێوەدەچێت.
پڕۆژەکە کە درێژییەکەی ٣٧ کیلۆمەترە، لەلایەن ئەندازیاران و دەستی کاری ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.
لە ئێستادا بەشێکی فراوانی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاوکراوەو پڕۆژەکە چەندین ژێرپرد و بەرزەپرد لەخۆدەگرێت،
ئەمەش ئاستی سەلامەتیی هاتوچۆ لەیەک سایدەوە بۆ دووساید بەرز دەکاتەوە.
بەتەواوبوونی ئەم ڕێگایە، ماوەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی٢٠ بۆ ٢٥خولەک کورت دەبێتەوە، ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاووڵاتییان و جووڵەیبازرگانیلە ناوچەکەدا دەکات.



