تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەولێر – ئەربیل لایف

 بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی ڕێگە و تونێلی (میڕاوە) و (ماوەران)، هەنگاوەکانی دروستکردنی ڕێگەی دووئاراستەی (جووتڕێگەی) سپیلک – قەندیل لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە چەند قۆناغێک دەست پێ بکات.

ئەم کارە بە نەخشەسازییەکی سەردەمیانە جێبەجێ دەکرێت و بە تەواوبوونی، چارەسەری یەکجاریی پێچەکانی ناوچەی سپیلک دەکرێت. هاوکات ئەم ڕێگەیە وەک شادەمارێکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەستنەوەی ناوەندی پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروازە سنوورییەکانی ئێرانەوە.

Exit mobile version