تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە هێمن مەهدی قادر، یاریزانی نێودەوڵەتی و پاڵەوانی تایکواندۆی شاری هەولێر کرد.

پارێزگار، پیرۆزبایی لەو یاریزانە کرد بۆ بەدەستهێنانی دوو میدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی جیهانی تایکواندۆ لە کۆریای باشوور.

پارێزگاری هەولێر، بەڵێنی پاڵپشتی بەردەوامی دا بۆ وەرزشەوانان و ستایشی دەستکەوتەکانی هێمن مەهدی قادری کرد.

هێمن مەهدی قادر، خاوەنی چەندین بڕوانامە و نازناوی نێودەوڵەتییە لە یاریی تایکواندۆ، لەوانە؛ پاڵەوانی جیهان لە ساڵەکانی 2017 و 2019، هەروەها پاڵەوانی ئاسیا لە 2019.

ئەو یەکەم کەسە لە عێراق کە پلەی ماستەری لە تایکواندۆ لە کۆریای باشوور بەدەستهێناوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

Exit mobile version