ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
ئەکادیمیای بەحرکە لەبەرواری ١٠/١٠/٢٠١٧ دامەزراوە و لەئێستادا دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٨ ساڵ بووەتە یەكێك لەباشترین و گەورەترین ئەکادیمیاکانی کوردستان.
ئامانجی یەکەمی ئەکادیمیاکەمان پێگەیاندنی یاریزانان بووە بۆ یانەکانی کوردستان و عێراق، سوپاس بۆ خودا تائێستاش چەندین یاریزانمان پێگەیاندووە کە لە خولەکانی کوردستان و عێراق و تەنانەت لاوان و ئۆلۆمپی هەڵبژاردەی عێراقیش یارییان کردووە.
جیا لە پێگەیاندنی یاریزانانیش ئەکادیمیاکەمان لەچەندین خول و پاڵەوانییەتی جیاواز بۆ ئاستە تەمەنییەکان بەژداری کردووە و توانیویەتی چەندین نازناوی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەدەستبهێنێت.
گرنگترین نازناوەکانیش:
دووجار پلەی یەکەم لەسەر ئاستی فێرگەکانی کوردستان و عێراق، دووساڵ لەسەریەك نوێنەرایەتی هەولێر و دەوروبەرمان کرد لەپاڵەوانیەتی فێرگەکانی تۆپی پێی کوردستان، لەگەڵ چەندین نازناوی تر.
ئەو یانانەی کەسوودمەندبوونە لەئەکادیمیاکەمان و یاریزانەکانمان پەیوەندییان پێوە کردووە :
ــ لاوان و ئۆلۆمپی هەڵبژاردەی عێراق
ــ یانەی گازی باکور لەخولی نایابی عێراق
ــ هەڵبژاردەی لاوانی هەولێر
ــ یانەی هەولێر (تیپی پێشکەوتوانی خولی کوردستان و ئەستێرەکانی عێراق، رەدیف، لاوانی هەولێر لەخولی کورستان و عێراق، تازەپێگەیشتوانی هەولێر لەخولی کوردستان و عێراق)
ــ یانەی برایەتی (تیپی پێشکەوتوان و لاوان و تازەپێگەیشتیوانی یانەکە)
ــ یانەی هندرێن (تیپی پێشکەوتوان و لاوانی یانەکە)
ــ یانەی پیشەسازی (لاوان و تازەپێگەیشتوانی یانەکە)
ــ یانەی پێشمەرگەی هەولێر (تیپی پێشکەوتوان و لاوانی یانەکە)
ــ تازەپێگەیشتوانی یانەی زانکۆی جیهان
ــ لاوانی یانەی ئارارات
ناوی چەندین یاریزانەکانمان کە لە یانەکاندا یارییان کردووە (مصطفی قابیل، عبدالیلا عبدالرحمن، موسلیم موبارەك، محمد سەرباز، مصطفی شاکر، مصطفی مەهدی، علی میرکە، محمد سامی، مێرخاس سمایل، ئەیمەن قاسم، بەهمەن هێرش، جیهاد جواد، مەتین شمس الدین، رەهێل فاخر، ئومێد تحسین، محمد محمود، مەهدی طارق، محمد مرعان، رەسول بازید، ئامانج خسرۆ، یوسف جاسم، احمد بدالردین، احمد مەهدی)
وە هەرەوەها زۆربەی یاریزانەکانمان لەگەل یانەکانیان پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە و بووینەتە پاڵەوانی خول و پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ یانەکانیان، بەنموونە :
ــ مصطفی قابیل (پاڵەوانی خولی نایابی لاوانی عێراق لەگەڵ لاوانی یانەی هەولێر، پاڵەوانی خولی نایابی لاوانی کوردستان لەگەڵ لاوانی یانەی هەولێر، پاڵەوانی پارێزگاکان بۆ لاوان لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی هەولێر، پلەی دووەمی جامی ئاسیا لەگەڵ لاوانی هەڵبژاردەی عێراق)
ــ علی میرکە (پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی برایەتی و پێشمەرگەی هەولێر، پاڵەوانی جامی کوردستان لەگەڵ یانەی برایەتی و پێشمەرگەی هەولێر)
ــ عبدالالە عبدالرحمن (پاڵەوانی خولی نایابی لاوانی عێراق لەگەڵ لاوانی یانەی هەولێر، پاڵەوانی پارێزگاکان بۆ لاوان لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی هەولێر)
ــ محمد سەرباز (پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و پاڵەوانی جام و سوپەری کوردستان لەگەڵ یانەی برایەتی)
ــ مێرخاس سمایل (پاڵەوانی خولی نایابی لاوانی عێراق لەگەڵ لاوانی یانەی هەولێر، پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و پاڵەوانی جام و سوپەری کوردستان لەگەڵ یانەی برایەتی)
ــ مصطفی شاکر (پاڵەوانی خولی تازەپێگەیشتوان لەگەڵ تازەپێگەیشتوانی یانەی هەولێر)
ــ موسلیم موبارەك (پاڵەوانی جامی کوردستان لەگەڵ یانەی هندرێن)
ــ مصطفی مەهدی (پاڵەوانی جامی کوردستان لەگەڵ یانەی هندرێن، پاڵەوانی خولی تازەپێگەیشتوانی کوردستان لەگەڵ تازەپێگەیشتوانی یانەی هندرێن)
ــ ئەیمەن قاسم، ئومێد تحسین، رەهێل فاخر (پاڵەوانی خولی تازەپێگەیشتوانی کوردستان لەگەڵ تازەپێگەیشتوانی یانەی پیشەسازی)