تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

رێباز عەبدوڵا، گۆڵپارێزی یانەی هەولێر دوای ١٠ ساڵ یاریکردن، لە هەژماری فەیسبووکەکەی رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاند.

ئەمرۆ چوارشەممە ٣-١-٢٠٢٤، رێباز عەبدوڵلا، گۆڵپارێزی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، رۆیشتنی لە یانەی هەولێر راگەیاند و گوتی، “دوای ١٠ ساڵ وەک گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بەداخەوە لەو ڕۆژانەی کۆتایی لەبەر هەندێک بارودۆخی پێشبینی نەکراو لە نێوان من و یانەکەم ڕویدا و بڕیارم دا کە کۆتایی بەو پەیوەندیە بهێنم لەگەل یانەکەم”.

رێباز عەبدوڵڵا، سوپاسی هاندەرانی یانەی هەولێر دەکات و دەڵێت، سوپاس بۆ هاندەرە بە ئەمەک و بە سۆزەکانی یانەکە لە دڵم دەمێننەوە بۆ ھەمیشە.

Exit mobile version