بەشی: کەش هەوا

هەولێر – لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانبڕیاریدا پێنج ئامێری پێوانەیی کەش و هەوا لە شاری هەولێر دابنێت. ئەم ئامێرانە ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە هەڵسەنگاندنی وردی کەش و هەوا و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە، کە ئەمەشیارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی پلانی گونجاو و چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتانە لە پایتەختدا. هەنگاوێکە بۆ ژینگەیەکی پاکتر دانانی ئەم ئامێرانە تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە پێشتر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراونەتەبەر.  جێگای باسە، بەهۆی داخستنی نزیکەی ٦٠٪ی پاڵاوگە نایاساییەکان، گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی سەنتەری شار، هەروەهاوەستاندنی کارکردنی هەزار و ٥٠٠ مۆلیدە لە گەڕەکەکاندا، ژینگەی شاری هەولێر تا ڕادەیەکی زۆر باش پاک بووەتەوە.