تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

کۆیە – ئەربیل لایف

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ٢٨-٧-٢٠٢٥، تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی شیکار میدیا و کتێبخانەی گشتیی کۆیە، سمینارێکی هۆشیاریی لەژێر دروشمی (پێشکەوتن و زانست لەپێناو کۆمەڵگایەکی هۆشیار) لە شاری کۆیە ساز کرد.

سمینارەکە، کە تایبەت بوو بە بابەتی “ژیریی دەستکرد”، لەلایەن ڕاهێنەر (ڕێباز ئەحمەد) شارەزا و خاوەن ئەزموون لە بوارەکەدا پێشکەش کرا. چالاکییەکە لە هۆڵی دڵداری شاعیر لەنێو کتێبخانەی گشتیی کۆیە بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان و خەڵکی شارەکە تێیدا بەشدار بوون.

ئامانج لەم چالاکییەی هاوبەشەی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی بوو دەربارەی گرنگی و کاریگەرییەکانی ژیریی دەستکرد لە ژیانی هاوچەرخدا و ئاشناکردنی زیاتری هاووڵاتییان بەم تەکنەلۆژیا نوێیە.

تۆڕی ئەربیل لایف لەگەڵ هاوبەشەکانیدا لە هەموو سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی چالاکی زانستی و ڕۆشنبیریی هاوشێوە لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

Exit mobile version