تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

چۆمان ئەربیل لایف

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٥، لە شارۆچکەی چۆمان سیمینارێکی زانستی لەژێر ناونیشانی “پێشکەوتن و زانست لە پێناو کۆمەڵگایەکی هۆشیار” بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن ڕاوێژکار و ڕاهێنەری بواری ژیریی دەستکرد، “رێباز ئەحمەد-بازۆ” پێشکەشکرا، کە تێیدا تیشک خراییە سەر گرنگی و کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ژیانی ڕۆژانە و داهاتووی کۆمەڵگاکان.

ئەم چالاکییە زانستییە لەلایەن ناوەندی کەلتوری چۆمانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی سۆشیال میدیای “ئەربیل لایف” ڕێکخرابوو، وەک هەنگاوێک بۆ برەودان بە هۆشیاریی زانستی و تەکنەلۆژی لە ناوچەکەدا، کە درێژکراوەی زنجیرە سیمینارەکانی ئەربیل لایف بوون، وەک سێیەم سیمینار کە لە چۆمان پێشکەشکرا.

Exit mobile version