دەربارەی ئەربیل لایف
ئــەربــیل لایــف
ئەم ناوەندە میدیاییە لەلایەن چەند گەنجێکی شارەزا و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەبردرێت، مۆڵەتی فەرمی و کارکردنی لە وەزارەتی ڕوشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پێدراوە.
کارەکانمان تایبەتن بە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێر لە بابەتەکانی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری و ئابوری و ژینگەیی و هۆشیاری و زانیاری.
دوور لە سیاسەت و لاینگری بۆ سیاسی و سیاسیەکان کاردەکەین، هەوڵمانداوە ئەربیل لایف لەو سنوورە هی هەموو دەنگ و ڕەنگەکان بێت بێ جیاوازی سیاسی، ئایینی، ڕەگەزی و نەتەوایەتی. باوڕمان بە پێکەوەژیان و بەڕێوەبردنی هاوبەش هەیە بۆیە ئەربیل لایف بە دەنگی هەموولایەک دادەنێین.
کارەکانمان زیاتر لەبابەتی خزمەتگوزارییەکان چڕکردووەتەوە، کێشە و کەموکوڕییەکان باس دەکەین تا بگەن بەلایەنی پەیوەندیدار، هەروەها کار و چالاکی و پڕۆژەکانیش باس دەکەین کە خزمەت بە کۆمەڵگە و خەڵک دەگەیەنن، ئەمە جگە لە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاگاداری و ڕوونکردنەوە و زانیاری و هەواڵی تایبەت بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، هەروەها بابەتی گەشتیاری و ژینگە بەشێکن لە بابەتە گرنگەکان کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ناساندن و ڕاکێشانی گەشتیار دەدەین بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەردەوام هۆشیاریی ژینگەیی بڵاوەدەکەینەوە تا خەڵک لە پیسبوونی ژینگە و مەترسییەکانی ئاگاداربکرێنەوە.
سەرچاوەی داهاتی ئابووریمان تەنها خۆمانین وەک گەنجی خۆبەخش و دڵسۆز لۆ کارەکانمان لەگەڵ ئەو هاوبەشە بازرگانییانەی کە لەلای ئێمە رێکلامەکانیان بڵاودەکەنەوە.
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.