لە خوارەوەی بازاڕی قیسەری سەربازێکی ون هەیە کە بە سیستەمی ئاگر کوژێنەوە گەورە ناو دەبرێت…
بەشی: جۆراوجۆر
بەهای یەک دیناری عێراقی ٥٠٠ $ دۆلاری ئەمریکییە ئەو نرخە جێگیر نییە دەگەرێتەوە سەر خواستی خەڵک یان ئەو کەسەنەی کە ئەو دراوە دەفرۆشن. مامۆستا سامان محمد خانەقینی ئارەزوومەندی بواری دراو دەڵێت: سەرەتایی دەرچوونی دراوی عێراقی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣١ ،بەڵام نەتواندراوە دراوەکانی ساڵی ١٩٣١ کۆ بکەمەوە ئەو دراوانەی کۆم کردیتەوە لە ساڵی ١٩٥٣ تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ کۆم کردیتەوە. دراوەکان شوێنەواری هەرێمی کوردستانییان تێدایە نموونە لە پێنج دیناری سویسری تاڤگەی گەلی عەلی بەگی تێدایە و لەسەر دراوی دەدیناری کە بەتانییان پێی دەگۆت وێنەی بەنداوی دووکانی تێدایە ، زۆربەی دراوەکان شوێنەوارەکانی عێراقییان تێدا هەڵبژاردووە بۆ ئەوەیببێتە سوونبوولێک بۆ وڵاتی عێراق تا بتوانن شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتی عێراق بە خەڵکی خۆی و خەڵکی بیانی بناسنێت. نرخییان جیاواز لە بازاڕ دا دووسەد و پەنجاو پەنج فلس بە بیست و پێنج هەزار دینارم کڕیەوە بەس ئەگەر یەک دینارت دەست کەوێت بە٥٠٠ دۆلارە و خواست لەسەر ئەو دراوانە دەگەرێتەوە سەر ئەوەی کە خەڵکی ئارەزوویان هەیە بۆی حەزی لەو جۆرە دراوانەیە من تەمەن سێزدە ساڵ بوو کە لە ساڵی ١٩٩٤ خەریکی کۆ کردنەوەی ئەو دراوانەم تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ زۆربەی ئەو دراوانەم کۆ کردیتەوە. لە دوای ساڵی ١٩٩١ کە هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق جیابۆوە کە ئەو کاتەی سەدام عوکمرانی دەکرد و لەو ساڵە سەدام حسێندراوی خۆی دەرکرد و زۆربەی دراوەکانی سویسری کەوتنە هەرێمی کوردستان. دیناری عێراقی دراوی فەرمییە لە عێراقیدا و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە دەردەچێت، دینار دابەش دەکرێت بۆ ١٠٠٠ فلس، بەڵامبەهۆی ڕێژەی زۆری هەڵاوسانەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا فلس و دراوی کانزایی کە بە یەکەی فلس بەکار دەهاتن بەرەو نەمانچوون و بەکارهێنانیان وەستا. لە ساڵی 2015ـدا بانکی ناوەنی عێراقی ڕایگەیاند کە جۆرێکی دیکە لە دراوی کاغەزی بڵاودەکەنەوە لە جۆری پەنجا هەزار دیناری بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەڵاوسانی دراو لە بازاڕە عێراقییەکاندا.
لە هەولێر مزگەتێک بە ناوی نۆ کەس کراوە، بەعس لە ڕاپەڕین نۆ کەسی لە خێزانێک…
لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە رێژەی دەرچوون زیاد دەکات لە نێوان ساڵی ٢٠٢٣ تاکو ٢٠٢٤ دا ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا بەرێوبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٣ بە نزیکەی ٤٦٢٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین لە خولی٤٢ــەمین ئاهەنگی دەرچوونییان بۆ کراوە دەرچوونە. لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱٠ـی۲٠۲٤ ئاهەنگی دەرچوون لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری ئەنجام درا کە خولی ٤٣ـە مین بوو نزیکەی ٥٦٠٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین دەرچوونە. لە نێوان ئەو دوو ساڵدا رێژەی دەرچوانی زانکۆی سەلاحەدین زیادی کردووە کە نزیکەی ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم…
چەند هەنگاوێک بۆ ئەوەی لە ماوەی دەزگیراندارییەکەت سەرکەوتووبیت پلاندانان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری پێکەوە کات بەسەربردن…
نانی بەیانی کە بە گرنگترین و باشترین ژەم ناو دەبرێت لە ڕۆژەکەدا، چونکە وزەی تەواوی…
هەوکردنی ڤایرۆسی دەم و ددان دەتوانێت بە نیشانە جۆراوجۆرەکان دەربکەوێت، وەک ئەمانەی خوارەوە ١. برین : برینە…
ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ…
هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD) لەلایەن زانایانی بەریتانیاوە دۆزرایەوە. لەسەر بنەمای ئەم توێژینەوەیە، توێژەران…
مەحاڵە کەسێک باڵای گونجاو هەڵبژێرێت، چونکە جینەکان گرنگترین هۆکارن بۆ دیاریکردنی باڵای کەسەکە، بەڵام هەندێک…