هەولێر، ئەربیل لایف بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەپێناو باشتر ڕاییکردنی کاروباری ئەو هاوڵاتیانەی کەناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ دەرچووە، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانیان. کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕایگەیاند کە بە مەبەستیخزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ حاجیانی کوردستان، بڕیاردراوە کە دەوامی فەرمی فەرمانبەران ڕۆژانە تا کاتژمێر ٤یئێوارە بەردەوام بێت. کاروان ستونی وتی کە ڕۆژانی شەممەش، کە بە شێوەیەکی گشتی لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە، فەرمانبەرانیبەڕێوەبەرایەتییەکە دەوام دەکەن و پشوویان نابێت تاوەکو تەواوبوونی مامەڵەی سەرجەم حاجیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی ٢٠٢٦. کاروان ستونی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو هاوڵاتیانەیە کە ناویان لە تیروپشکدا دەرچووە، تاوەکو لەزووترین کاتدا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانییان بۆ بکرێت. هاوکات، ئەو بانکانەی کە بۆ وەرگرتنی پارەی حاجیان دیاریکراون، بە هەمان شێوە دەوامیان تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە درێژکراوەتەوە بۆڕاییکردنی مامەڵەی حاجیان.
بەشی: هەواڵ
“لە قۆناغێکی هەستیاری هەڵبژاردندا، بۆ پاراستنی بێلایەنی تەواو، تۆڕی ئەربیل لایف بڕیاری ڕاگرتنی کاتیی سەرجەم چالاکییەکانی دا. لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی دەنگدان، هەڵمەت و بانگەشە و گرژییەکانی ناو سۆشیال میدیا و شەقام زۆرتر دەبن، ئەمەش زیاتر کارەکانمانقورس و ئالۆز دەکات، چونکە زۆرینەی خەڵکەکە لەو ماوەیەدا دەکەوێتە ژێر کاریگەری لاینگری و فشار و خۆشەویستی لۆ حیزبەکەی، ئەمەشوادەکات کە بەردەوام کاردانەوە هەبێت و هەمووشتێک بەدژ یان لایەنەگر دەبینرێت، چونکە تەنها ئەگەر بەئاسایی بڵاوکراوەکانمانبڵاوبکەینەوە ئەوە ئەو بڵاوکراوەیە ئەگەر بابەتەکە پڕۆژەیەکی خزمەتگۆزاری بێت یان کەم و کوڕی و داواکاریبێت، ئەوە لە هەردوو جۆریپۆستدا لاینگران و حیزبەکان بە مەبەست لە بڵاوکراوەکان دەگەن و ڕەنگە کۆمێنتی جنێو و سووکایەتی و بوختان و ناوزڕاندن و چەندین شتلە کۆمێنت لۆ یەکتری و تەنانەت لۆ ئێمەش بنووسن، کە ئەمەش لەگەڵ ڕەفتار و بەرنامەی کارکردنمان یەک ناگرتەوە و تەنانەت ڕێی پێنادەین لۆیە، لە پێناو سەلماندنی تەواوی کارکردنی بێلایەنیمان و نەکەوتنە ژێر کارییگەری هیچ لایەن و حیزبێک، بڕیارماندا لە ئەمڕۆوە کە ڕێککەوتی16ـی 10ـی 2025, تەواوی بڵاوکراوەکانمان کە نزیکە 17 بەش لە تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف ڕابگرین و پۆست نەکەین تاوەکودوای هەڵبژاردن کە ڕێککەوتی 11ـی 11ـی 2025 بەڕێوەدەچێت. تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف
ئەربیل لایف || زێرەڤان هەرکی سەرۆکی بووژانەوەی قەڵای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ ڕێککەوتنێک بە…
هەولێر، ئەربیل لایف: پێنجشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دەستپێشخەرییەکی شایستەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ شەممە 11\10\2025، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر هاوردەکردنی هەنار و سێو و ترێ تاوەکو…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ١٠ی ٢٠٢٥ بەبۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی خانەی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێکی بیناکە، مۆزەخانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ هەفتە…
هەولێر، هەرێمی کوردستان (ئەربیل لایف):دوای ساڵێک لە خزمەتکردن بە وەکالەت، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانیناحکومی هەرێمی کوردستان، ئەرکی خۆی وەک سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥ کۆتاییپێهێنا. فەلاح حەسەن کە لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەستبەکاربوو، ئاماژەی بەوەدا کە شانازییەکی گەورە بووە بۆی کە خزمەتی قەڵای پایتەخت بکات و هیوادارە لە ماوەی کارکردنیدا توانیبێتی خزمەتێکی بەرچاو بە شار و وڵاتەکەی بگەیەنێت. لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، فەلاح حەسەن چەندین کاری گرنگی ئەنجامداوە، بەتایبەتی لە بواری ڕووناککردنەوە و جوانکردنی شەوەکانیقەڵا، بەجۆرێک کە سیمای شەوانی ناو شاری هەولێر جوانتر بکات، ئیستاش قەڵاکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت. لەکۆتاییدا، سوپاسی هەموولایەکی کرد و بەخێرهاتنی سەرۆکی نوێی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنیبۆ خواست، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمیشە پاڵپشتی دەبێت بۆ پێشخستنی قەڵای مێژوویی هەولێر.
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یارییە نێودەوڵەتییەكان دەست پێ دەكاتەوە، هەڵبژاردەی…
