ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی قەڵای هەولێر گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە یەکێکە لە کۆنترین مزگەوتەکانی کوردستان و جیهان
مزگەوتی قەڵای هەولێر یەكەم مزگەوتە لە قەڵای هەولێر دەكەوێتە ناوەڕاستی قەڵاوە، مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٧٣٠ی زایینی، واتە ساڵی ٢٤ی کۆچی، کە لە سەردەمی ئیمامی عومەر و لەلایەن عوتبەی کوڕی فەرقەدی سەلەمی دروست کراوە.
ئەم مزگەوتە چەندین جار نۆژەن كراوەتەوە وەكو ساڵی ١٧١٩-١٧٢٠ كە ئەم مێژووە لەسەر دیوارەکانی مزگەوتەکە نووسراوە. شایەنی باسە تائێستاش وتاری هەینی لەم مزگەوتەدا دەخوێندرێتەوە
سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی کە بە یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی کوردستان و جیهان دادەنرێت کە لەسەر شێوازی ستانداردی یونسکۆ و نەخشەسازی کوردەوادی دووبارە نۆژەندەکرێتەوە تێچووەکەش لە چوارچێوەی تێچووەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێرە کە لە لایەن ئەندازیارانی ناوخۆ و دەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
مزگەوتی گەورەی قەڵات کەوتووەتە گەرەکی سەرا، مزگەوتەکە چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە لەرابردوودا شوێنێک بووە بۆ فێرکردنی خەڵکی هەولێر لە رۆژگاری ئەمرۆشدا بە دووبارە نۆژەنکردنەوە و بوژاندنەوەی بەردەوامە لە زیندووکردنەوەی یادەوەریییە کۆنەکانی خەڵکی شارەکە.