تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هەردی سەڵاحی گۆرانیبێژ دەڵێت، لەداهاتوودا دوو گۆرانی بۆ هەولێر و نیشتمان بڵاو دەکەمەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەڵاح، لە پێگەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک، گوتی: “دوو گۆرانی نوێ لە داهاتوودا بڵاو دەکەمەوە کە بەئاستێکی بەرز بۆم ئامادە کردوون بۆ هەولێر و ڕەمزەکانی، بۆ نیشتیمان.”

هەردی سەڵاح، رایگەیاند، بەرهەمەکە بە دەنگی خۆی تۆمار ناکرێت و بە شێوازی کۆرس دەبێت.

ئەو هونەرمەندە پارچە ڤیدیۆیەکی کاتی تۆمارکردنی گۆرانییەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەمەیان هونەرە و بێ جیاوازی بۆ هەمووانە.

هەردی سەڵاح هونەرمەندێکی دیار و خاوەن هەوادارێکی زۆرە لە کوردستان، زیاتر لە 15 ساڵە لە هونەر و گۆرانی گوتن دوورکەووتوەتەوە. 

Exit mobile version