تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

هونەرمەند عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی کچی نوێترین بەرهەمیان بە ناوی “لەیلی” بڵاوکردەوە.

ئەربیل لایف – ئاسۆ ئەحمەد

هەردوو گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی نوێترین بەرهەمی خۆیان بە ناوی “لەیلی” بڵاوکردەوە، کە دوێتێکی شاد و هەڵپەڕکێیە، ئاواز و هۆنراوەی گۆرانییەکە فۆلکلۆرە و کاوە کەرەم وەیسی کاری دەرهێنانی کلیپی بۆ کردووە.

عەزیز وەیسی خەڵکی پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.

ژینا عه‌زیز وەیسی کچی هونەرمەند عەزیز وەیسییە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، نزیکەی ساڵێکە دەستی بە کاری هونەریی کردووە.

Exit mobile version