تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

پیاوێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە هێرشی کردە سەر شۆفێرێکی تەکسی و ئۆتۆمبێلەکەی برد بووە پڕ بینەرترینی هەفتە لە تۆڕیسۆشیال میدیای ئەربیل لایف.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٥/٨/١٣  لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕووداوێکی نامۆ ڕوویداکاتێک پیاوێک هێرشی کردە سەر شۆفێرێکی تەکسی و بە زۆر ئۆتۆمبێلەکەی لێ سەند.

ڕووداوەکە کاتێک دەستی پێکرد کە ئافرەتێک لەگەڵ منداڵەکانی بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی، تەکسییەکیان ڕاگرت تا بیانگەیەنێتەشوێنێکی تر. دوای ماوەیەکی کەم، هاوسەری ئافرەتەکە پەیدا بوو و بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، خۆی پێیدا هەڵواسی.

دوای ئەوەی تەکسییەکە ڕادەگیرێت، پیاوەکە شۆفێرەکە دادەبەزێنێت و خۆی سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت و لەگەڵ ژن و منداڵەکانی شوێنەکەجێدەهێڵێت.

شۆفێری تەکسییەکە کە لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێمابوو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند: “ئەم پیاوە کێشەی لەگەڵ ئافرەتەکەی هەبوو وهەڕەشەی لێ دەکرد”.

کلیک بکە بۆ بینینی ڕووداوەکە

Exit mobile version