تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

بە گوژمەی 135 ملیۆن دینار، دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی “پردی ئاوێنەی شار” لەسەر کۆڕنیش. 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە گوژمەی 135 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی “پردی ئاوێنەی شار” لەسەر کۆڕنیش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر.

ئەو پڕۆژەیە جگه‌ له‌وه‌ى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافاو، ئاسانکاری زۆریش پێشکەش بە هاتووچۆى هاوڵاتییان دەکات.

Exit mobile version