تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، دەبێت فەرمانبەرانی گرێبەست بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە. 

لە رونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، ئەوەی لەڕووی یاسا و ڕێكارەكانەوە لەسەر وەزارەتەکە بووبێت كاری پێویستیان لەسەر كراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندن بەو بابەتەوە.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی پێداوە، زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14000 چواردە هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت.

سەبارەت بەو بابەتە، وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کردووە، ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە،  دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە.

Exit mobile version